لۆگۆی وەزارەتی دارایی
هێشتا كاتی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حوزه‌یران دیار نییه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نیوه‌ی مانگی ته‌مووز تێپه‌ڕی، هێشتا لیستی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان رانه‌گه‌یه‌ندراوه، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ڵێت ته‌نیا به داهاتی ناوخۆ موچه دابین ناكرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17.7.2023یە و هێشتا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان لیستی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی بۆ مانگی حوزەیرانی رانه‌گه‌یاندووه و دیاریش نییه كه‌ی رایده‌گه‌یه‌نێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندووه، لیستی موچه‌ی مانگی حوزه‌یران ئاماده‌یه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن به‌غدا شایسته داراییه‌كان بخاته سه‌ر حیساب بانكیی هه‌رێم.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له دوێنێوه شاندێكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر بابه‌ت و شایسته داراییه‌كانی كوردستان له به‌غدان و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ ئێواره له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا، پێشتر نەوت 83%ی داهاتی حکومەتی هەرێمی پێکدەهێنا و 17%ی داهاتی ناوخۆش پڕی دەکردەوە، بەڵام ئێستا ئەو لە 83%یه نەماوە و بە داهاتی ناوخۆش موچە نادرێت.
لەوەتەی 25.3.2023 هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە وەستاوە و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستپێکردنەوەی.
هەورامانی ئاشكرای كرد، هەفتەی رابردوو حکومەتی هەرێم نووسراوی بۆ حکومەتی عێراق کردووە بۆ ناردنی شایستە داراییه‌كان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی تۆڕی 964، چاوەڕوان دەکرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا به‌غدا پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بنێرێت.