هەوڵەکانی بە ناحیەبوونی بۆسکێن دەستیپێکردووە
964+
پێشەوا محەمەد
هەوڵەکان بۆ بەناحیەبوونی بۆسکێن دەستیانپێکردووە و لیژنەیەکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوونی بۆ دەکات.
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەکی کاتی لە ئەندامانی خەڵکی سنووری قەزای رانیە پێکهێناوە و ئەمڕۆ یەکشەممە 16.7.2023 سەردانی ناوچەکەیان کردووە.
بۆسکێن سەر بە قەزای رانیەیە و ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 20 هەزار کەسە.
کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و یەکێک لە ئەندامانی لیژنە کاتییەکە بە 964ـی راگەیاند، بۆسکێن مەرجەکانی ىوون بە ناحیەی لە رووی رووبەر و ژمارەی دانیشتوان و بوونی فەرمانگەی حکومی و زەوی کشتوکاڵی تێدایە.
وتیشی، “لیژنەکە کۆبوونەوەکانی خۆی دەکات و ئیدارەی راپەڕینیش لاریان نییە لەو کارە و دواتر لیژنەکە راپۆرتی خۆی لەوبارەیەوە دەدات بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی”.