لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا - گرافیک: 964
سبەینێ دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران دەستپێدەکاتەوە
964+
توانا نەقی
لە سبەینێ یەکشەممەوە دەست بە دابەشکردنی پاڵپشتی دارایی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکرێت.
وەزایری خوێندنی باڵاو بەڕێوەبەری باکی هەرێم لقی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەتەوە و بڕیاریان داوە لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنەکە بکەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڵاویکردەوە، جگە لە پێدانی دەرماڵەی خوێندکاران هەماهەنگی تەواو کراوە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان و دارایی تایبەتیان بۆ دابینبکرێت.
ئەوەش هاتووە، هەماهەنگی تەواو دەکەن لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ئەوەی چیتر دەرماڵەی خوێندکاران نەوەستێت و پێدانیان بەردەوام بێت.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە 964ـی راگەیاند، لە سبەینێوە دابەشکردنی دەرماڵەکان بەسەر خوێندکاراندا دەستپێدەکاتەوە لەسەرچەم زانکۆکانی هەرێم.
دەرماڵەی دارایی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بە پێی خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی و خوێندکارانی ناو شارەکان جیاوازە بڕەکەی.