“تكایە لە خابوور مەلە مەكەن”
+964
شڤان عەبدوڵا
خاڵی یەكێك لە خنكاوەكانی رووباری خابوور قسە بۆ شڤان عەبدوڵا پەیامنێری 964 دەكات و دەڵێت، تكایە ئاگاتان لەخۆتان بێت و مەچنە رووبارەكانەوە، ئەگەر هەر مەلەش دەكەن بچنە مەلەوانگە و حەوزەكانەوە.
بەخەم و پەژارەوە باسی خوشكەزاكەی دەكات و دەڵێت،” لەخۆڕا و لەپێناو هیچدا خوشكەزاكەی من خنكا داوا دەكەم كەس مەلە نەكات و نەچنە ئەو شوێنانەوە كە قەدەغەیە مەلەی تێدابكەن.
لە هەرێمی کوردستان و کەرکوکدا دوێنێ هەینی حەوت کەس لە ناو ئاوی رووبارەکاندا خنکاون.
بە پێی ئەو زانیارییانەی 964 هەیەتی، لە ماوەی ئەمساڵی 2023دا و تا ئێستا 33 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون، کە ئەوە بە نزیکەیی دەکاتە پێنج کەس بۆ هەر مانگێک.
بە تەنیا لە قەزای زاخۆ، لە ئەمساڵدا 11 کەس خنکاون، کە بە نزیکەیی مانگانە دوو کەس دەکات.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد