دیمه‌نى ئاودانى نه‌مامێك لهگهلایهن یه‌كێك له گه‌نجه خۆبه‌خشه‌كان... وێنه: سیۆشیال میدیا
دوو گه‌نجى خۆبه‌خش نه‌مامه‌كانى سه‌ر رێگاى كانی وه‌تمانیان تێرئاو كرد
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دوو گه‌نجى خۆبه‌خشى گوندى كانی وه‌تمان نه‌مامه‌كانى سه‌ررێگاى چه‌ندین نه‌مامى سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى سلێمانیان له وشكبون رزگار كرد، كه به‌قسه‌ى خۆیان ماوه‌یه‌كی زۆره ئاو نه‌درابوون.
نه‌مامه‌كان هه‌ندێكیان گه‌وره‌بوونه و بووه‌نه‌ته دره‌خت و ئه‌وانه‌ى تریشیان وه‌ك نه‌مامن، كه‌وتوونه‌ته سه‌ر رێگاى كانی وه‌تمان – سلێمانى.
سه‌هه‌ند ئه‌حمه‌د، یه‌كێك له‌و دوو گه‌نجه خۆبه‌خشه به 964ـى وت، له‌گه‌ڵ هاوڕێیىه‌كی به‌ناوى هه‌ریاد ئاویان دابینكردووه بۆ ئاودانى ئه‌م نه‌مام و دره‌ختانه.
وتیشی “له‌رێگه‌ى ئوتومبێل و تانكى پلاستیكییه‌وه دوو هه‌زار و 500 لیتر ئاومان دابینكرد و ئه‌مڕۆ ته‌واوى ئه‌و نه‌مام و دره‌ختانه‌مان ئاودا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ماوه‌یه‌كی زۆره ئاونه‌دراون و به‌شێكیان خه‌ریك بوو وشك ده‌بوون.
هیواشى خواست، بۆ له‌مه‌ودوا شاره‌وانى ئه‌و ئه‌ركه‌ى خۆى جێبه‌جێ بكات و ژینگه‌ى سنووره‌كه‌مان به سه‌وزى بمێنێته‌وه.