بە "شکاندنی شکۆی مامۆستایان"ی دەزانن
باره‌گای یه‌كێتیی مامۆستایانی گه‌رمیان به شۆفڵ رووخێنرا
964+
هونه‌ر فارس
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15.7.2024 له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه به شۆفڵ به‌شێكی باره‌گای لقی گه‌رمیانی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان رووخێنرا.
یه‌كێتیی مامۆستایانی لقی گه‌رمیان ده‌ڵێن، له لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌ی زه‌ویی باره‌گه‌كه‌ی به موساته‌حه وه‌رگرتووه، به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌یان شه‌وی رابردوو به‌شێكی باره‌گاكه رووخێنراوه.
به پێی زانیارییه‌كانی 964 بینای باره‌گاكه دراوه به كۆمپانیایه‌ك و پێشتر یه‌كێتیی مامۆستایان ئاگاداركراونه‌ته‌وه چۆلی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان سه‌ره‌ڕای گه‌ڕان به دوای شوێنێكی دیكه، هێشتا نه‌یانتوانیوه شوێنه‌كه جێبهێڵن.
مامۆستا ئازاد، سه‌رۆكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتیی مامۆستایان، كاره‌كه به “شكاندنی شكۆی مامۆستایانی گه‌رمیان و حكومه‌ت” ده‌زانێت و داوا ده‌كات شكۆیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
964 دوو جار په‌یوه‌ندی به شاره‌وانی گه‌رمیان كرد سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، به‌ڵام ته‌له‌فۆنیان به‌ده‌ست نه‌بوو.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا