بومەلەرزەیەک لە چەمچەماڵ روویدا

توانا نەقی

کەمێک پێش ئێستا بوومەلەرزیەک لە قەزای چەمچەماڵ روویداو بەشێک لە هاوڵاتیان هەستیانپێکردووە.

بوومەلەرزەکە بە گوڕی 3.9 پلەی رێختەر بووە و ناوەندی قوڵایی 10 کیلۆمەتر ژێر زەوی بووە.

سیروان ساڵح شارەزاتی کەشناسی بە 964ـی راگەیاند، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 8:56 ئەمشەو هەینی بووە و دورییەکەشی 66 کیلۆمەتر بووە لە کەلارەوە.

وتیشی شوێنی بوومەلەرزەکە نێوان چەمچەماڵ و دەربەندیخان بووە و چەقەکەشی پێنج کیلۆمەتر لە خۆرهەڵاتی ناحیەی قادرکەرەم بووە.

سیروان ساڵح روونیدەکاتەوە، بومەلەرزەکە بەهۆی جوڵەی پلێتی عەرەبییەوە بووە و هاوڵاتیانی ئەو سنورەش هەستیان پێکردووە.