لە ماوەی دوو کاتژمێردا سێ کەس لە زاخۆ خنکاون

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ رووداوی خنکان لەزاخۆ رویدا و تەمەنیان لەنێوان 14 – 16 ساڵن.

رووداوی یەکەم لە گوندی دوولا کاتژمێر چواری ئێوارە گەنجێکی خەڵکی قەزای سێمێل بەناوی “ئەحمەد ئاریان” تەمەن 16 ساڵ خنکاوە و تەرمەکەی رەوانەی نەخوشخانەی فیریاکەوتنی زاخۆ کراوە.

رووداوی دووەم لە ناوچەی باکرما لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گەنجێکی تەمەن 14 ساڵ بووە و تا ئێستا تەرمەکەی نەدوزراوەتەوە.

هەروەها لە رووداوێکی تری خنکاندا کچێک کە تەمەنی ئاشکرا نەکراوە لە زاخۆخنکاوە

جەمال هەسن، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ مردنی هەرسێ گەنجەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتی، تا ئێستا گەڕان بەدوای تەرمی گەنجی دووەم  سێیەم بەردەوامە لەلایەن تیمەکانمانەوە.