ئیڵۆن مەسک یەکێک لە هەرە دەوڵەمەندترین مرۆڤەکانی سەر زەوی. وێنە: رۆیتەرز
بە ناوی xAI
ئیڵۆن مەسک رکابەری چات جی پی تی دامەزراند
ژووری هەواڵ
لە هەنگاوێکی نوێدا، ئیڵۆن مەسک خاوەنی کۆمپانیای تێسلا و تویتەر، کۆمپانیایەکی دیکەی بە ناوی xAI دامەزراندووە.
لەسەر وێبسایتی کۆمپانیاکە ئامانجەکەیان روون نەکراوەتەوە، تەنیا نووسراوە، “لەپێناو تێگەیشتن لە سروشتی راستەقینەی گەردوون”.
بەڵام ئەوە ئاشکرابووە کە چەندین کۆنە ئەندازیاری چات جی پی تی و گووگڵ لەم کۆمپانیا نوێیە کاردەکەن.
هەندێک دەڵێن، رەنگە مەسک بۆ رکابەریکردنی چات جی پی تی ئەم کۆمپانیا نوێیەی دروستکردبێت.
چات جی پی تی سەر بە کۆمپانیای OpenAIیە، کاتی خۆی مەسک یەکێک بووە لە پشتیوانەکانی و ئێستا لەناو هاوشێوەکانیدا زۆرترین بەکارهێنەری هەیە، خەڵکی بۆ نووسین و توێژینەوەکانیان سوودی لێوەردەگرن.