کارمەندێکی شارەوانی بۆ وێنەگرتن شار بە شار دەگەڕێت


هونەر فارس

ئەحمەد ساڵح کە بە (ئەحمەد سپۆرت) ناسراوە، کارمەندێکی ژینگەپارێزی شارەوانییە لە قەزای دەربەندیخان، بەر لە چەند ساڵێک وەکو وێنەگری یانەی دەربەندیخان کاریکردووە.

ئێستا ئەحمەد وێنەگرێکی وەرزشی سەربەخۆیە و رۆژانە دوای پاککردنەوەی قەزاکەی لە زبڵ و خاشاک، ئەگەر فێستیڤاڵ یان یارییەکی بەهێز هەبێت روو لە شارەکانی دیکە دەکات بۆ ئەوەی چەندین وێنەی جوانی تیا بچرکێنێت.

وەک خۆی دەڵێت، وێنەگرتن بۆ ئەحمەد تەنیا حەز و خولیایە و نەیتوانیوە ببێتە سەرچاوەی داهات، بەڵام رێگریش نەبووە لە کاری ژینگەپارێزییەکەی و حەقی تەواوەتی بە هەردووکیان داوە.