خولی تازەپێگەیشتووانی عێراق دەستپێدەکات

تازەپێگەیشتووانی یانەی نەورۆز رووبەڕووی قوەی جەوییە دەبنەوە

964+
یادگار محەمەد – سلێمانی

تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەی نەورۆ بۆ وەرزی نوێی خولی عێراق خۆی ئامادە کردووە.

دوای تێپەربونی قۆناغی دروستبوون و پێکهێنانی پێکهاتەیەکی تۆکمە بۆ خولی عێراق، ماوەی دوو مانگە تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەی وەرزشی نەورۆز، سەرقاڵی مەشق و راهێنانە بە مەبەستی بەشداریکردن لە وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق.

فریاد ئەبوبەکر را‌هێنەری تازەپێگەیشتووانی یانەی نەورۆز، بە 964 ـی وت، ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی یاریزانانن، تا بتوانن پێکهاتەیەکی بەهێز دروست بکەن بۆ خولی عێراق.
وتیشی،  ئێستا تیپێکی باشیان لە تازەپێگەیشتووانی سنووری پارێزگای سلێمانی دروست کردووە، هەرچەندە یاریزانەکانیان تا ئێستا بەشداریی خولێکی گەورەیان نەکردووە، بەڵام چاویان لە ئەنجامی باشە.
تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەی نەورۆز گەشتی شاری بەغدای کردووە و بڕیارە سبەی لە یەکەم گەڕی خولەکەدا رووبەروی یانەی قوەی جەوییە ببنەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا