گرافیک:964+
زیاتر بەرزدەبێتەوە
ئەمڕۆ یەك بەرمیل نەوت بە 80 دۆلارە
کوردستان ئەحمەد
نرخی نەوت ئەمڕۆش بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی لە چاو رۆژانی رابردوودا، نرخی یەك بەرمیل گەیشتە 80 دۆلاری ئەمریكی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.7.2023، لە دوای کردنەوەی بازاڕەکان نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرزبووەوە و بە 80 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساس بەرزبووەتەوە و بە 75 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
ئاژانسە هەواڵییە ئابوورییەكانی جیهان دەڵێن، بە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت 70 سەنت و تەکساس 45 سەنت بەرزبونەوەی بەخۆوە بینیووە.
سعوودیەش رایگەیاندووە بە خواستی خۆیان رۆژانە بۆ بەرهەمهێنانی نەوت، یەک ملیۆن بەرمیل کەمدەکەنەوە، پێشبینی دەکرێت وڵاتە بەرهەمهێنەکانی دیکەش ئاستی بەرهەمهێنانی خۆیان کەمبکەنەوە، ئەوەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەبێت.