ڤیکتۆر ئۆسێمین. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
نرخی ئۆسێمین 200 ملیۆن یۆرۆیه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئۆریلیۆ دی لۆرێنتیس سەرۆکی یانەی ناپۆلی رایگه‌یاند، تاکە یانەیه‌ك توانای کڕینی ڤیکتۆر ئۆسێمینی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی هەبێت، پاریس سانجێرمانە.
دی لۆرێنتس وتی، ئەگەر ناسر خلێفی نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆیه‌ك بخاته‌ڕوو، ئێمه‌ش قسه‌یه‌كی قسه‌ی لێ ده‌كه‌ین.
سەرۆکی یانەی ناپۆلی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاسێت وتی: “پێم وایە ڤیکتۆر هه‌ر له ناپۆلی دەمێنێتەوە.
ئۆسێمینی نه‌یجیری وه‌رزی رابردوو گۆڵكاری خولی ئیتالیا بوو، ئێستاش چه‌ند یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، به‌ڵام ناپۆلی پاره‌یه‌كی زۆر داوا ده‌كات و به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری نابێت.