باشترینه‌كانی مانگی رابردووی خولی نایابی كوردستان دیاریی كران
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان باشترین یاریزان، گۆڵپارێز و راهێنه‌ری مانگی تشرینی دووه‌می خولی نایابی كوردستانی دیاریی كرد.
یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆیه‌وه، باشترینه‌كانی مانگی رابردووی خولی نایابی كوردستانی راگه‌یاند و خه‌ڵاتی پێشكه‌ش كردن.
له باشترینه‌كانی مانگی رابردوو، “رێزدار وەلی” یاریزانی یانەی سۆران، وەک باشترین یاریزان دیاریی كرا.
هه‌روه‌ها “نیما عه‌زیز” گۆڵپارێزی یانەی سەید سادق وەک باشترین گۆڵپارێز ده‌ستنیشان كرا.
له‌سه‌ر ئاستی راهێنه‌رانیش، “سروود غازی” راهێنه‌ری یانه‌ی شه‌قڵاوه خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری مانگی رابردووی به‌ده‌ستهێنا.
مانگانه له خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی پێ، له لایه‌ن لیژنه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتییه‌كه، به به‌شداریی نوێنه‌ری ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن، له رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنییه‌وه، باشترینه‌كان دیاریی ده‌كرێن.
خولی نایابی كوردستانی ئه‌م وه‌رزه، به به‌شداریی ١٥ یانه به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌مڕۆ گه‌ڕی ده‌یه‌می خوله‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت.