بەنداوەکەی دەربەندیخان سەیرانگەیەکی ژێرئاو خست
964+
میلاد جەلال
بە گوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی دەست 964 کەوتوون، بەهۆی بەردانەوەی ئاوی بەنداوی دەربەندیخانەوە، بەشێک لە کەپرەکانی سەیرانگەی ژاڵەناو ژێرئاو کەوتوون.
سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، ئاوەکە بە مەبەستی زیاتر بەرهەمهێنانی کارەبا بەردراوەتەوە.
پێشتر یەک تۆڕباین بۆ بەرھەمھێنانی 70 مێگاوات کارەبا بووە، ئێستا بە ھۆی بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکە، بەرھەمھێنان بووە بە دوو ھێندە، قایمقامی دەربەندیخان وای وت.
وتیشی، “لە لایەن کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی داوای زیاتر بەرھەمھێنانی کارەبا کرابوو، بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا ئاوی بەنداوەکەیان بەرداوەتەوە و بەشێک لە قەرەوێڵەی کەپرە گەشتیاریەکانیش ژێرئاو کەوتوون”.
964دەزانێت جگە لە زیانی مادی، ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا