سێ رۆژ جارێك ئاو دەدرێت بە دانیشتوانی سلێمانی
964+
دیلان محەمەد جەزا
لە وەرزی هاویندا سێ رۆژ جارێك ئاو دەدرێت بە دانیشتوانی شاری سلێمانی و هاوڵاتیانیش دەڵێن، ئاوەكە زۆر كەمە و بەڕێوبەری ئاویش دەڵێت، گرفتیان زۆرە.
ئامانج جەلال، وتەبێژی ئاوی سلێمانی بە 964ـی وت، “لەم وەرزەدا سێ رۆژ جارێك دەتوانین ئاو بۆ هاوڵاتیان دابینبكەین بەشێوەی نۆرە بۆ گەڕەكەكان، بەشێك لە گەڕەكەكانیش بە تەنكەر ئاویان بۆ دەچێت”.
خواست لەسەر ئاو لە وەرزی هاویندا روو لەزیادبوون دەكات، بەرهەمهێنان و كۆكردنەوەی ئاوی پاكیش لەم وەرزەدا زەحمەتترە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، پێویستە هاوڵاتیانیش دەستبەئاوەوە بگرن، وتەبێژی ئاوی سلێمانی وای وت.
بەپێی زانیاریەكانی 964 لە پارێزگای سلێمانی 190 هەزار هاوبەشی پێوەری ئاو هەیە، چەند گەڕەكێك بە تانكەر ئاویان بۆ دەڕوات.
لە دووكان وسەرچنارەوە ئاو بۆ پارێزگای سلێمانی دابین دەكرێت.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد