دیمه‌نێكی خۆڵباران له هه‌رێمی كوردستاندا.. وێنه: سۆشیال میدیا
خسنەڕووی مەترسییەکان لە رۆژی جیهانی بەرنگاربوونەوەی خۆڵباریندا
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نەتەوەیەکگرتووەکان، رۆژى 12ـى هه‌موو ساڵێكى به رۆژى جیهانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى خۆڵبارین داناوه، قەبارەى خۆڵبارینى ساڵانەشى بە دوو ملیار تۆن خەمڵاندووە.
به‌پێی راپۆرت و لێكۆڵینه‌وه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، گۆڕ‌انى کەشوهەوا و وشکەساڵى دەبێتە هۆى زیاتربوونى خۆڵبارین.
روونیكردووه‌ته‌وه، كه خۆڵبارین لە دەیەکانى رابردووەوە بووەتە هۆى مەترسی جیهانیی جدى لەسەر ژینگە، تەندروستى، کشتوکاڵ و گوزەرانى خەڵکى.
نەتەوەیەکگرتووەکان، ده‌ڵێت “خۆڵبارین کاریگەرى لەسەر 330 ملیۆن کەس لە جیهاندا هەیە و پێدەچێت ژمارەکەش بەرزببێتەوە”.
بە گوێرەى ئامارى نەتەوەیەکگرتووەکان، چین زۆرترین کاریگەى خۆڵبارینى لەسەرە، ئەوەش بەهۆى زۆرى روبەرى بیابانەکانى، کە نزیکەى 28%ى روبەرى خاکى وڵاتەکەیە.