لەبری سارد بکات جەوەکە گەرم دەبێتەوە
تەنیا لە کوێستان و ناوچە شاخاوییەکان نمەبارانێکی کەممان دەبێت
شۆڕش قادری
ئەم دوو رۆژەش جەوەکە تاڕادەیەک سەقامگیر و پاییزی دەبێت، جگە لە کەمێک نمەباران ئەویش لە کوێستان و ناوچە شاخاوییەکان، هیچ خەبەرێک لە باوبۆرانی بەهێز نییە.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینینی کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 22.11.2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە شەودا کاریگەرییەکی لاوازی نزمە پاڵەپەستۆیەک روو لە ناوچە سنوورییەکان و شاخاوییە بەرزەکان دەکات بە نمە بارانی پچڕ پچڕ، وەک ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەگەڵ بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەرەبەیانی سبەینێ کۆتایی دێت.
سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزتری پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 23 پلەی سیلیزی
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 23 پلەی سیلیزی
دهۆک: 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی