دوو کۆڵبەری کورد بریندار کران

پێشەوا محەمەد

ئەمڕۆ سێشەممە دوو کۆڵبەری کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرزاییەکانی نەوسود بە “تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران” بریندار کراون.

یەکێک لە بریندارەکان گوللـە بەر پشتی و ئەوی دیکەشیان بەر سەر و ملی کەوتووە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤ دەکات لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 11.7.2023 بڵاویکردووەتەوە، ئەو دوو کۆڵبەرە خەڵکی شارەکانی مەریوان و جوانڕۆن و “هێزە ئەمنییەکان راستەوخۆ تەقەیان لێکردوون”.

وتوشیەتی، بارودۆخی تەندروستیی یەکێک لە کۆڵبەرەکان ناجێگیرە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی شاری کرماشان کراوە.