کارەبای سلێمانی لەکاتی رێکخستنەوەی تۆڕەکانی کارەبا - فۆتۆ؛ ئەرشیفی 964+
کارەبای نیشتمانی دەگەیەنرێتە ماڵەکانی گوندی کانی بەردینە
هاوبەش ئەبوبەکر
لە رێگەی پرۆژەیەکەوە، کارەبای نیشتمانی دەگەیەنرێتە ماڵەکانی گوندی کانی بەردینە لە هەواری شار و بارگرانی فیدەرەکانی کارەبا لە گەڕەکی تاڤگە کەمدەکرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 11.7.2023، سیروان محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی بە 964ی راگەیاند، لەسەر داهاتی 8٪ـی کارەبا، بڕی 144 ملیۆن و 353 هەزار دینار بۆ پرۆژەکە دابینکراوە.
پرۆژهكه بریتیه له گهیاندنی کارەبا بۆ چەند ماڵێک لە گوندى کانى بەردینە لە هەوارى شار، دانانى محاویلەى یەدەک بۆ محاویلەى ژمارە 15 لە فیدەرى 273 و دانانى محاویلەى یەدەک لە گەڕەکى تاڤگە.
كۆمپانیای ژیکاڵ پرۆژەکە جێبهجێدهكات و بڕیاره لهماوهی 75 رۆژدا كارهكانی تهواوبكرێت.