کوردی تێدایە؟

110 كۆچبەر لە ئاوەكانی یۆنان رزگاركران

964+
كوردستان ئەحمەد

دوای سێ رۆژ لە مانەوەیان لە ئاوەكانی یۆنان 110 كۆچبەر رزگاركران 95یان كوردن و30 كۆچبەریشیان منداڵ بوون.

كۆچبەرەكان لە رێگەی توركیاوە بە یەختێكی تایبەت بەرەو یۆنان بەڕێكەوتبوون لە دوورگەیەك لە یۆنان كە پێی دەڵێن دوورگەی ناپلیۆن، یەختەكە دەشكێت و دوای سێ رۆژ لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە رزگاركران.

رەنج پشدەری، چالاكوانی مافی كۆچبەران و رۆژنامەنووس لە یۆنان، لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ 964 باسی دۆخی ئەو كۆچبەرانە دەكات، كە شەوی رابردوو رزگاركران و بە گشتیش دەربارەی دۆخی كۆچبەران لە یۆنان قسە دەكات.

رەنج پشدەری، دەڵێت، پەنابەرەكان زۆبەیان دەست و قاچیان شكابوو، سەریان بریندارببوو، لە دۆخێكی زۆر خراپدابوون، كە لەلایەن پۆلیسەوە رزگاركران بەشێكی زۆریان تەندروستیان زۆر خراپ بوو.