باڵەخانەی وەزارەتی نەوتی عێراق _ وێنە: وەزارەتی نەوت
ئه‌مڕۆ رێككه‌وتنێكی گه‌وره‌ی نه‌وت و گاز واژۆ ده‌كرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و كۆمپانیای تۆتالی فه‌ره‌نسی گرێبه‌ستێكی نه‌وتی به به‌های 27 ملیار دۆلار واژۆ بكه‌ن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ له عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی ئاشكرایان كرد، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10.7.2023 رێككه‌وتنی كۆتایی له نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و كۆمپانیای تۆتاڵ ئینرێجی فه‌ڕه‌نسی له به‌غدا واژۆ ده‌كرێت، كه تایبه‌ته به بواره‌كانی نه‌وت و گاز و كاره‌با.
به پێی رێككه‌وتنه‌كه، كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كه به هاوبه‌شیی كۆمپانیایه‌كی قه‌ته‌ڕی، كار له پێشخستن و په‌ره‌پێدانی بیره نه‌وته‌كانی شاری به‌سڕه ده‌كات، له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی گاز و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له تیشكی خۆر، كه به‌های گرێبه‌سته‌كه 27 ملیار دۆلاره.
چه‌ند مانگێكه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كه له گفتوگۆدان و له مانگی ئاداری رابردوو رێككه‌وتنێكی به‌رایی له نێوانیاندا هه‌بوو، دواجاریش بڕیاره ئه‌مڕۆ رێككه‌وتنه‌كه‌یان واژۆ بكه‌ن.