ئەمڕۆ یەك بەرمیل نەوت بە 77 دۆلارە
كوردستان ئەحمەد
جارێكی دیكە نرخی نەوت دابەزی، ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 77 دۆلار و 96 سەنتە.
نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تەكسازیش بە 73 دۆلار و 34 سەنتە.
ئاژانسە هەواڵە ئابوورییەكانی جیهان دەڵێن، بە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، ئەمڕۆ دووشەممە 10.7.2023 نرخی نەوتی برێنت 51 سەنت دابەزی و نەوتی تەكسازیش 52 سەنت دابەزیوە.
دابەزینی نرخی نەوت لە كاتێكدایە لە دوایین كۆبوونەوەی رێكخراوی ئۆپیك پڵەس، لە پێناو سەقامگیریی بازاڕی نەوت و هاوسەنگی پەیداكردن بۆ خواستێكی باشتر بۆ نەوت لە 50 ملیۆن بەرمیل نەوتەوە بەرهەمهێنان بۆ 46 ملیۆن بەرمیل نەوت كەمدەكاتەوە.
سعوودیە و رووسیا پێكەوە بەرهەمێنانی نەوتی ئۆپیك پڵەس بۆ500 هەزار بەرمیل نەوت كەمدەكەنەوە لە رۆژێکدا، بۆ ئەوەی جێگیریی لە نرخی نەوتدا دروست ببێت، ئەم دوو وڵاتە ئەندامە هەرە بەهێز و گەورەكانی ئۆپیك و ئۆپیك پڵەسن.