لە سلێمانی 10 كەس بە تۆمەتی ئاگركەوتنەوە دەستگیر كران

964+

دیلان محەمەد جەزا

پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت، 10 كەسیان دەستگیر كردووە، کە دەستیان هەبووە لە هەڵگیرسانی ئاگر و كەوتنەوەی ئاگر لە ناوچە جیاوازەكاندا.

لە پێنجوێنەوە تا چەمچەماڵ بە 10 قەزا و 24 ناحیەوە، زیاد لە 20 ھەزار دۆنم پووش و پاوان و دار سووتاون، ئەمە بە قسەی پۆلیسی دارستانی سلێمانی.

ھێمن کەمەرخان بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بە 964 وت، تیمەکانیان سەرقاڵی بەدواداچونی بەردەوامن بۆدەستگیرکردنی ئەو کەسانەی ئاگر بەردەدەنە پووش و پاوانەکان و تا ئێستا 10 كەسیان دەستگیر كردووە و رووبەرووی یاسا كراونەتەوە.

دوێنێ ئاگرێک لە سنووری ناحیەی گاپیڵۆن کەوتەوە و زیاد لە دوو ھەزار دۆنم پووش و پاوان و دار سووتاون، لە چەندین ناوچەی دیكەش ئاگركەوتووەتەوە و پۆلیس دەڵێت بە دوای هۆكارەكەوەین.

پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد