قا‌یمقامى قه‌ره‌داغ: خه‌ریكی كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ین
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كه‌مێك پێش ئێستا ئاگرێكى گه‌وره له چه‌می پشت بازاڕه‌كه‌ى قه‌زاى قه‌ره‌داغ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ره‌ئوف شێخ كه‌مال، قایمقامی قه‌زاى قه‌ره‌داغ به 964ـى راگه‌یاند، ئێستا تیمه‌كانیان خه‌ریكی كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ن.
تا ئێستا زیانى ئه‌و ئاگره ته‌نیا سووتانى پووش و په‌ڵاش بووه و هیچ دار و دره‌ختێك نه‌سووتاوه.
به‌قسه‌ى قا‌یمقامى قه‌ره‌داغ، تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى قه‌ره‌داغ و ناحیه‌ى سێوسێنان خه‌ریكی كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ن.
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئاگرێكى گه‌وره له هه‌مان چه‌مى قه‌ره‌داغ كه‌تبووه، به‌و پێیه‌ى ئه‌و شوێنه پاشماوه‌ى ماڵانى لێ فڕێده‌درێت و بووته مه‌رسی له‌سه‌ر ژینگه ئه‌و قه‌زایه .