لە سلێمانی بێبەرامبەر دەبیت بە شانۆکار
964+
پێشەوا محەمەد
وۆرکشۆپێک لە سلێمانی بێبەرامبەر ئەو کەسانە دەکات بە شانۆکار کە خوازیاری بوارەکەن.
ئەمڕۆ هەینی 7.7.2023 وۆرکشۆپەکە دەستپێدەکات و ماوەی شەش رۆژ بەردەوام دەبێت.
هەریەکە لە هونەرمەندانی شانۆکار شوان کەریم و ئاراس عەبدوڵا وۆرکشۆپەکە بەڕێوەدەبەن.
وۆرکشۆپەکە کۆمپانیای میترۆنۆم پڕۆدەکشن بە هاوکاری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی رێکیخستووە.
ئاراس عەبدوڵا، یەکێک لە فێرکارانی وۆرکشۆپەکە بە 964ـی وت، “خولەکە پراکتیکییە و بنەما سەرەکی و سەرەتاییەکانی نواندن بە گشتی و لە شانۆدا بە تایبەت دەوترێنەوە”.
روونیشیکردەوە، وۆرکشۆپەکە کراوەیە و هەموو ئاست و تەمەن و بڕوانامەیەک بەشداریان تێدا کردووە.