ئاردە گولەر بە درێسی فەنەرباخچە. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ریال مه‌درید “مێسیی توركیا”ـی گواسته‌وه ریزه‌كانی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە یانەی ریال مەدرید گرێبەستی فەرمی خۆی لەگەڵ ئاردا گوله‌ری یاریزان و بەهرەمەندی تورك راگه‌یاند.
پێگەی فەرمیی یانەی ریال مەدرید، وردەکاری گرێبەستەکەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، هه‌ردوو یانەیه ریال مەدرید و فەنه‌رباخچە رێککەوتوون لەسەر گرێبەستی یاریزانەکە، کە بۆ ماوەی 6 وەرز پەیوەندی بە یانەی شاهانه‌وه دەکات.
یانه‌كه رایگه‌یاند، سبەی هەینی کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ (بە کاتی ئیسپانیا) لە مەدرید، مەراسیمێک بۆ پێشکەشکردنی ئاردا گولەر وەک یاریزانێکی نوێ لە یانەی شاهانە بەڕێوەدەچێت.
گولەر لە هاوینی ئەمساڵدا بووە پێنجەم یاریزانی نوێی ریال مەدرید، دوای فران گارسیا، برایم دیاز، جود بێلینگهام و خۆسێلۆ.
بە پێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، یانەی ریال مەدرید بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ ده‌داته یانه‌كه‌ی توركیا، لەگەڵ رێژەی 20%ی دووبارە فرۆشتنەوەی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه له داهاتوودا.
یانەی ریال مەدرید بۆ به‌ده‌ستهێنانی گوله‌ر، رووبەڕووی رکابەرییەکی توندی یانه‌ی بارسێلۆنای ركابه‌ری بووه‌وه، به‌ڵام یاریزانه، كه به “مێسیی توركیا” ناسراوه، دواجار ئاره‌زووی خۆی بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ریال مه‌درید ده‌ربڕی و یانه‌ی شاهانه‌ی هه‌ڵبژارد.