90 ملیۆن دینار بۆ قوتابخانه‌كان
كچه‌كه‌ى چه‌مچه‌ماڵ بۆ په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكه‌ى خێری دایه‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ڵێت، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌یان كردووه، بۆ كێشه‌و گرفته‌كانى خوێندن له سنووره‌كه‌یان، به‌ڵام به یه‌كه‌مبوونى كچه‌كه‌ى چه‌مچه‌ماڵ بووه هۆكار كه وه‌زیر سه‌ردانیان بكات و گرنگی به‌و بواره له سنووره‌كه‌یان بدرێت.
دوێنێ 5.7.2023 ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم سه‌ردانى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵى كرد.
ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان، قایمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به 964ـى راگه‌یاند، كه وه‌زیر سه‌ردانى كردوون و بڕێك پاره‌ى بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قوتابخانه و دابینكردنى پێداویستی هه‌ندێك قوتابخانه‌ى تر ته‌رخانكردووه.
وتیشی “چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانمان كردبوو بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى په‌ره‌وه‌رده‌ى چه‌مچه‌ماڵ، به‌ڵام دیاره به‌یه‌كه‌مبوونى هه‌نارخان بووه هۆكار كه ئه‌مجاره وه‌زیر سه‌ردانمان بكات”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه 90 ملیۆن دینار ته‌رخانكرا بۆ نۆژەنکردنەوەی ژمارەیەک قوتابخانە و دابینكردنى پێداویستیش بۆ چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی دیكه.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانى په‌روه‌رده‌ى چه‌مچه‌ماڵ، له سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵدا زیاتر له 54 هه‌زار قوتابی و 193 بیناى قوتابخانه هه‌ن.