بۆ کڕینی خانوو بانکێک سەروو 10 دەفتەر دۆلارت بە قەرز پێدەدات

فەرمان سادق

لە دەستپێشخەریەکدا بانکی رەشید پێشینەیەکی 150 ملیۆن دیناری بۆ کڕینی خانوبەرە راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.7.2023، بانکی رەشید راگەیاند کە پێشینەیەک دەداتە فەرمانبەران و هاوڵاتیان کە بڕەکەی 150 ملیۆن  دینارە بۆ کڕینی خانوبەرە.

بانکی رەشید دەشڵێت: بڕی ئەو پارەیەی وەک پێشینە دەدرێت بە فەرمانبەران، وەک قەرزێکی درێژخایەن وایە و لە موچەکانیان دەبڕدرێت بەگوێرەی رێنماییەکان.

بانکی رەشید و بانکی رافیدەین، دوو بانکی حکومین و دەیان جۆر پێشینە بە هاوڵاتیان و فەرمانبەران دەدەن، بەڵام هەردوو بانکەکە ئەو خزمەتگوزارییە نادەن بە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان.