فیلمی ریفراندۆم نمایشکرا

 +964

زەید کۆچەر – دهۆک

فیلمی بۆچی ریفراندۆم کە لەلایەن دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە، بەرهەمهێنراوە، نمایشکرا، دەرهێنەری فیلمەکەش دەڵێ؛ ناوەڕۆکەکەی باس لە سەختی ژیانی خەڵکی کوردستان دەکات.

رمەزان پێشمەرگە، نوێنەری دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە لەبارەی ناوەڕۆکی فیلمەکەوە قسەی بۆ  +964 کردووەو دەڵێ؛ لە فیلمەکەدا باسی ژیانی سەختی خەڵکی کوردستان و ئەنفالکردنی خەڵک و دەربەدەری خەڵکم کردووەو پیشانمداوە.

+964 دەزانێت، فیلمی بۆچی ریفراندۆم لە ئامادەکردن و نووسینی رەمەزان پێشمەرگەیە کە ئەندامی دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگەیە لە قەزای بەردەڕەش.

شەوی رابردوو، لە هوتێل رۆتانا بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حکومی، فیلمەکە نمایشکرا، بڕیارە لە ئەمڕۆ بەدواوە لە هۆڵەکانی سینەما لە هەرێمی کوردستان پەخش بکرێت.