لە 6 مانگدا 559 منداڵ لە ئاکرێ لەدایکبووە

فەرمان سادق

لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ  559 منداڵ لە سنووری قەزای ئاکرێ لەدایکبووە، تەنیا 80ـایان بە نەشتەرگەری بووە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاکرێ، ئاماری شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکەش بێت تەنیا لەدایکبوون لەم شەش مانگەدا 559 منداڵ لەدایکبوون کە 474ـیان بە سروشتی بووە کە دەکاتە رێژەی 84.79%.

لە 559 منداڵەی لە سنووری قەزای ئاکرێ لەدایکبووە، 299 منداڵیان رەگەزیان مێ بووە و 260ـەکەی تریش رەگەزیان نێر بووە.

هەر لەو شەش مانگەدا 15 منداڵ داخڵی هەناسەدانی دەستکرد کراون.