“کا” هەرزان بووە و کەسیش نایکڕێت

پێشەوا محەمەد

نرخی کا بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە، دوو فەردە بووە بە سێ بۆ 3500 دینار، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو گەیشتبووە نۆ هەزار دینار.

بارانی زۆری ئەمساڵ هۆکاری زۆربوونی پووش و کا بووە و ئەوەش وایکردووە نرخەکەی بەو شێوەیە داببەزێت.

بە وتەی فرۆشیارانی کا، خاوەن ئاژەڵەکان خۆیان کای چاکیان هەبووە و پێویستیان بەوە نەبووە بیکڕن.

ئیسماعیل قادر، فرۆشیاری کا بە 964ـی راگەیاند، لەگەڵ ئەوەی نرخەکەشی بەو شێوەیە هەرزان بووە، ئەمساڵ کا کڕیاریشی نییە.

وتیشی، “ئەمساڵ پووش زۆر بووە و ئاژەڵدارەکان کای باشیان خستووە، بۆیە ئەگەر بیشیکڕن بڕێکی کەم دەکڕن”.