شەقامێكی 20 مەتری لە دهۆك قیرتاو كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی، پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامێكی 20مەتری، كە شەقامێكی سەرەكییە لە شاری دهۆك جێبەجێ كرا.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گەشتوگوزاری هه‌رێم ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، گوژمەی پرۆژەكە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی دهۆكە و لەلایەن تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆكەوە سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی كرا.
درێژایی شەقامەكە (1180)مه‌تر و پانی (20)مه‌تره، كەوتووەتە كەرتی 45ی ماسكێ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی ستراتیژی دیكه جێبەجێ دەكرێن، لەوانە پرۆژەی دروستكردنی ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاسی و یوتێرنی مالتا بە گوژمەی زیاتر 13 ملیار دینار، كە مانگێك لەمەوبه‌ر لە لایەن ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەردی بناغەی بۆ دانرا.