سلێمانی ٢٠٢٢ بە كۆنسێرت بەڕێدەكات
964+
ئاودێر عومەر – سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەریی سلێمانی بەكۆنسێرتێكی هونەری ماڵئاوای لە ساڵی ٢٠٢٢ دەكات.
نەجات ئەمین، ئامادەکار و بەڕێوەبەری کۆنسێرتەکە بوو، قسەی بۆ 964+ کرد، “هەشت گۆرانیبێژ و ٣١ ژەنیار کۆنسێرتەکە بەڕێوەدەبەن کە هەموویان سەر بەبەڕێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری سلێمانین”.
لە كۆنسێرتەكەدا، نۆ بەرهەمی گۆرانی پێشکەشکرا، گۆرانییەکان تازە نین، بەڵام بە موزیکێکی جیاواز بەرگێکی نوێیان بەبەردا کراوە.
هەریەک لە هونەرمەندانی وەکو لوقمان سەلیم، ئازاد مەحمود، ساسان لەتیف، ئارمان رۆژهەڵاتی، حەمە عەبدول، میران محەمەد، هونەر عەلی و سیڤان عەباس بەرهەمیان پێشکەشکرد.