سه‌رۆكی لیژنه‌ی غاز له سلێمانی
سبه‌ی 50 تا 100 دووته‌نی غاز ده‌خه‌ینه بازاڕه‌وه
964+
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا
له بازاڕی ئازادی سووته‌مه‌نی و به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی، نرخی غاز و به‌نزین گران بووه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی غازیش ده‌ڵێت، غازی ماڵان گران نه‌بووه و سبه‌یش سلێمانی پڕ غاز ده‌كه‌ین.
عومه‌ر عه‌بدوڵا سه‌رۆكی لیژنه‌ی غاز ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7.3.2026 به 964ی راگه‌یاند، نرخی غازی حكومی گران نه‌بووه و هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی، كه بوتڵی غازی ماڵان 8.500 دیناره.
وتیشی، سبه‌ی 50 تا 100 دووته‌نی غاز ده‌خه‌ینه بازاڕه‌وه و رێككاری نوێیش بۆ دابه‌شكردنی ده‌گرینه‌به‌ر، به‌ڵام ئێمه په‌یوه‌ندیمان به غازی بازرگانییه‌وه نییه و بازاڕی ئازاده و حكومه‌تیش ناتوانێت كۆنتڕۆڵی بكات.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، تا 20 رۆژ یان مانگێكی دیكه كۆگاكان غازیان تێدا هه‌یه و به‌پێی پێویست له‌به‌رده‌سته.
به‌هۆی وه‌ستانی كاره‌كانی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر، غازی ئۆتۆمبێل و غازی ماڵان و به‌نزینیش گران بوون، ئه‌مه هه‌ر له سلێمانی نییه و هه‌مووی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا