یانەی ئەفرۆدێت.. دەستکەوتی زۆر و قەیرانی زۆرتر

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

ساڵانێک لەمەوبەر یانەی ئەفرۆدێت، یەکێک لە یانە وەرزشییە درەوشاوەکانی شاری سلێمانی بوو، بەڵام  ئێستا چالاکییەکانی بەتەواوی وەستاوە.

بەرپرسانی یانەکە دەڵێن، کێشەی هەرە گەورەی یانەی ئەفرۆدێت نەبوونی بودجەیە، بەڵام نوێنەرایەتی سلێمانی لە لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی وەک دوو لایەنی بەرپرس لە چالاکی وەرزشی و یانەکان دەڵێن، نابێت یانەکان چاویان لە دەستی هیچ لایەک بێت.

یانەی وەرزشی ئەفرۆدێت ساڵی 2008 دامەرزاوە و تایبەتە بە چالاکییە وەرزشییەکانی کچان.

یانەکە پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی کوردستان لە یاری تۆپی دەست بەدەستهێناوە، پلەی یەکەمی لە یاری باسکە بۆ ئاستی تازەپێگەیشتوان و بردنەوەی نازناوی خولی بالەی عێراق بۆ ئاستی تازەپێگەیشتوان بەدەستهێناوە.

لە ساڵی 2022 تیپی بالەی یانەی ئەفرۆدێت توانیان نازناوی کوردستان و عێراق بەدەستبهێنن.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی