دهۆک.. ئاگر لە شوقەیەک کەوتەوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

لە دهۆک شوقەیەک گڕی گرت کە تەنیا ژنێک تێیدا دەژیت کە بەهۆی دوکەڵەوە تەنگە نەفەس بووە بەڵام تیمەکانی بەرگری شارستانی رزگاری دەکەن.

شوقەکە دەکەوێتە نهۆمی چوارەمی یەکێک لە باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی ماڵتای سەنتەری شاری دهۆک لە نزیک پارکی دڵشاد محەمەد.

بەرگری شارستانی دەڵێت، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی ئاگر لەو شوقەیەدا، دەستبەجێ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە جولەیان پێکراوە.

بەپێی قسەی بەرگری شارستانی دهۆک بێت، شوقەکە تەنیا ژنێک تێیدا دەژی کە بەهۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە تەنگە نەفەس بووە و دوای رزگارکردنی لە سووتان، بۆ چارەسەری رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.

بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ی وت، زۆرینەی کەلوپەل و ناوماڵی ژنەکە بەهۆی ئاگرەکەوە سووتاوە، بەڵام ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی کۆنتڕۆڵ کراوە.

دەشڵێت: هێشتا نەزانراوە هۆکاری ئاگرەکە چییە و زیانەکانیش جارێ دیار نییە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق