زیاتر له‌ 34 هەزار گەشتیار سەردانی سۆرانیان کردووە

گه‌شتوگوزارى سۆران: “رێگاوبان باشتر بێت گەشتیاری زیاتر دێن”

964+

ئاسۆ وەرتی

گه‌شتوگوزارى سۆران ده‌ڵێت، ئەمساڵ 134 هەزار و 158  گەشتیار سەردانی  ناوشه‌ گه‌شتیارییه‌كانى ئیدارەی سەربەخۆی  سۆرانیان کردوە.

فه‌یسه‌ڵ سادق، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى گه‌شتوگوزارى سۆران به‌ 64ـى راگه‌یاند، له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه‌ى گه‌شتیاران 52 هه‌زار گه‌شتیار له‌ ناوخۆى هه‌رێمه‌وه‌ سه‌ردانیان كردووه‌ و نزیكه‌ى 80 هه‌زاریش گه‌شتیارى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم بوونه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، فراوان نه‌بوونى رێگاوبانه‌كانى سنوورى سۆران هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ى رێژه‌ى زیاتر گه‌شتیار نه‌گه‌نه‌ سنووره‌كه‌یان، داواشی كرد “رێگاوبانه‌كان فراوانتر بكرێن”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن