هه‌ر یانه‌یه‌كی خولی عێراق زیاتر له ١٠٠ ملیۆن دینار وه‌رده‌گرێت
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا – هه‌ولێر
له داهاتی فرۆشتنی په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنیی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق، هه‌ر یانه‌یه‌كی به‌شداری خوله‌كه، بڕی ١٠٠ ملیۆن دینار و زیاتریش وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام هێشتا پاره‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
ئەمڕۆ چوارشەممە، گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق، ئه‌ندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به 964+ وت، “په‌خشی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق له تۆپی پێ به بڕی یه‌ك ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار دۆلار به کەناڵی “ئەلرابیعە”ی عێراقی فرۆشراوه، كه پاره‌كه به چه‌ند قیستێك ده‌درێته فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق”.
+964 دەزانێت، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و كه‌ناڵه‌كه رێككه‌وتوون، ئه‌گه‌ر كه‌ناڵه‌كه ١٠٠ یاری له یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی عێراق به كه‌ناڵێكی دیكه بفرۆشێت، ئه‌وا بڕی ٢٠٠ هه‌زار دۆلاری دیكه ده‌ده‌نه فیدراسیۆنه‌كه و كۆی پاره‌ی رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێته دوو ملیۆن دۆلار.
گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق ئاشكرای كرد، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له داهاتی په‌خشی یارییه‌كان، بڕی ١٠٠ ملیۆن دینار و زیاتر به هه‌ر یانه‌یه‌كی به‌شداربوو ده‌دات.
بەپێی زانیارییەکان، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی وه‌رگرتووه، به‌ڵام له پێداویستی دیكه خه‌رجی كردووه، بۆیه تا ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی به یانه‌كانی خولی نایاب نه‌داوه.
خولی نایابی عێراق به به‌شداریی ٢٠ یانه به‌ڕێوه ده‌چێت
خولی نایابی عێراق به به‌شداریی ٢٠ یانه به‌ڕێوه ده‌چێت، له هه‌ر گهڕێكدا چه‌ند یارییه‌ك به شێوه‌ی راسته‌وخۆ و چه‌ند یارییه‌كیش به شێوه‌ی تۆماركراو له‌و كه‌ناڵه په‌خش ده‌كرێت، كه مافی یارییه‌كانی كڕیوه‌ته‌وه.