توندوتیژی دژی ژنان
توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان
له جه‌ژندا 77 سكاڵا تۆمار كراون
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لە رۆژانی جەژندا لە هەرێمی کوردستان، بە گشتی 92 پەیوەندی به هێلی گەرمی 119 كراوه و 77 سکاڵا تۆمار کراون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، له ماوەی رۆژانی جەژنی قورباندا لە 28ی حوزەیران تا یه‌كی تەمووزی 2023، لە هەرێمی کوردستاندا، تیمەکانی نووسینگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە ئەرکدابوون، لەو ماوەیەدا بە گشتی 92 کەس پەیوەندیان بە هێلی گەرمی 119 کردووە، 77 کەسیش لە نووسینگە و بەڕێوەبەرایەتییەکاندا سکاڵایان تۆمار کردووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه جۆری كێشه و سكاڵاكانی روون نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەن، کە متمانەیان پێیان بووە و پەیوەندیان بە نووسینگە و بەڕێوەبەرایەتیەکانمان کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان.