وێنەی دوپشکێک. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
له مانگى رابردوودا
95 حاڵه‌تى پێوه‌دانى مار و دووپشك هه‌بووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، له ماوه‌ى مانگى رابردوودا 95 حاڵه‌تى پێوه‌دانى مار و دووپشك له ناوچه جیاجیاکانی هه‌رێمى كوردستان هه‌بووه و زۆرترین ژماره‌ش له هه‌ریر و باتاس بووه.
نەخۆشخانەی گشتیی ناحیه‌ى تەقتەق بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ى سێ رۆژى یه‌كه‌مى جه‌ژنى قورباندا حه‌وت حاڵه‌تیان هه‌بووه و هه‌موویان به سه‌لامه‌تى لێى ده‌رچوون.
له سه‌نته‌رى قه‌زاى كۆیه‌ش 30 حاڵه‌تى پێوه‌دانى مار و دووپشك هه‌بووه و هاوکار عەلی، وتەبێژی تەندروستیی کۆیەش بە 964ـی راگەیاندبوو، هیچ کەسێک لەوانەی دووپشک پێیوەداون گیانیان لەدەستنەداوە.
هەیسەم بەهاری، بەرپرسی راگەیاندنی سەنتەری 122ی دهۆكیش بە 964ـی وت، شەش حاڵەتی پێوەدانی مار و دووپشكیان تۆماركردووە و سەرجەمیان سەلامەتن.
به پێى دوایین راگه‌یاندراوى نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى راپه‌ڕینیش، له سنوورى ئه‌و ئیداره‌یه، پێنج حاڵەتی پێوەدانی مار و دووپشك تۆمار كراوە.
نه‌خۆشخانه‌ى گشتى ناحیه‌ى هه‌ریریش بڵاویكرده‌وه كه لە ماوه‌ى مانگی رابردوودا 41 کەس سەردانی نەخۆشخانەی هەریریان کردووە کە مار و دووپشکیان پێوەدابوو، چارەسەری پێویستیان وەرگرتوە و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان.
لە قه‌زاى مێرگه‌سووریش له ماوه‌ى مانگى رابردوودا، یەک حاڵەتی پێوەدانی دووپشک و حاڵەتێکی پێوەدانی مار تۆمار كراوە.
لە قەزای رواندزیشدا له ماوه‌ى مانگى رابردوودا چوار حاڵه‌تى پێوه‌دانى دووپشك گه‌یه‌ندراوه‌نه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌و قه‌زایه و به پێی ئامارێكى نه‌خۆشخانه‌كه‌ش له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا، دووپشك نۆ هاوڵاتی رواندزى ژەهراوی كردووه.