ئێستا 70 هەزار هەیە

لە هەرێم هەوڵی زیادکردنی تەختی خەو دەدرێت

پێشەوا محەمەد

لە هەرێمی کوردستان 70 هەزار تەختی خەو هەیە بۆ گەشتیاران، دەستەی گەشتوگوزار دەڵێت لە هەوڵی زیادکردنیدان.

ساڵی رابردوو شەش ملیۆن گەشتیار روویان لە هەرێم کردووە و پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ رێژەکە بۆ هەشت ملیۆن زیاد بکات.

لە هەرێمی کوردستان 460 هۆتێل و 282 ئەپارتمانی راخراو بوونیان هەیە.

“لە پلانی هەشت ساڵەی دەستەی گەشتوگوزار زیادکردنی تەختی خەو لە کارە سەرەکی و ستراتیژییەکانە”، ئەوە قسەی ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزارە بۆ 964.

دەشڵێت، ئەو 70 هەزار تەختی خەوە کەپر و کابینەکان ناگرێتەوە، کە ژمارەیان 54 کۆمەڵگەی گەشتیارییە.