لە عێراق ملیۆنان ماسی لەناوچوون
964+
پێشەوا محەمەد
لە ئاوی رووباری عیس لە قەزای مەجەری پارێزگای میسان ملیۆنان ماسی لەناوچوون و بەرپرسە ئیدارییەکان هۆکارەکەی بۆ کەمئاوی دەگەڕێننەوە.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەوبارەیەوە پێکهێناوە و دەیەوێت هۆکارە راستەقینەکەی بزانێت.
روانگەی سەوزی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، پێشتر هۆشداریان داوەتە حکومەتی عێراقی سەبارەت بە مەترسییەکانی کەمبوونەوەی ئاو لەو رووبارە.
وتووشیانە، “حکومەتی عێراق چارەسەری کەمئاوی بۆ ئاسمان جێهێشتووە و هیچ دانوستانێک لەگەڵ وڵاتان ناکات”.
لەسەر هەمان پرس ئەحمەد عەباس، قایمقامی قەزای مەجەڕ بە میدیا عێراقییەکانی وتووە، “کەمبوونەوەی ئاوی رووبارەکە و ژەهراویبوونی وایکردووە ئەو رێژە زۆرە مسییە لەناوبچێت و سەرئاو بکەون”.