ئەمساڵ رێژەی 81.25% میوەی خۆماڵی دهۆك كەمی کردووە
964+
هیڤی دێوالی- دهۆک
بەبەراورد بە ساڵی رابردوو ئەمساڵ بەرهەمی میوەی خۆماڵی لە سنووری پارێزگای دهۆك بەهۆی سەرما و بەفر و بارانەوە كەمی كردووە.
میوەكان لە گوندە دوورە دەستەكان و گوندەكانی نزیك چیاكان زیاتر خراپ بووە بەهۆی بەفر و بارانی زۆرەوە.
لە دیارترین میوە خۆماڵییەکانی دهۆک قەیسی، هەڵوژە، قۆخ، بادەم، گێلاس و ترێ لەو میوانانەن زیانیان زۆر پێگەیشتووە.
شەعبان عەلی، خاوەن دوكانێكی میوەیە لەنزیك گومرگی دهۆك بە 964ـی وت، ئەمساڵ 150 تۆن میوەی خۆماڵی هەبووە، ساڵی پێشتر 800 تۆن میوەی خۆماڵی هەبووە.
ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی دهۆك قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت: رێژەی میوەی خۆماڵی 81.25% كەمی كردووە.
دەشڵێت: ساڵی 2021 زیاتر لە هەزار تۆن بەرهەمی میوەی خۆماڵی لە دهۆك هەبووە، پارساڵیش 800 تۆن هەبووە و ئەمساڵیش تەنیا 150 تۆن هەبووە.
نرخی میوە خۆماڵیەكان لە بازاڕی دهۆك نرخیان لە میوەكانی دیكە بەرزترە و خواستیشی زیاتر لەسەرە.
پێداچونەوە:كوردستان ئەحمەد