زۆربەیان لە خواروی عێراقەوە سەردانیان كردووە

ئەم جەژنە 100 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان كردووە


دیلان محەمەد جەزا

لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا زیاد لە 100 ھەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای سلێمانی کردووە.

لەو رێژەیە 80% لە ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە سەردانی سلێمانیان كردووە و بەشێكی دیكەشیان لە وڵاتی ئێرانەوە چوونەتە پارێزگاكە.

ئاکۆ ئەحمەد، بەرپرسی پشکنین و دڵنیای جۆری گەشتوگوزاری سلێمانی بە 964 وت، ئەو رێژەیە تەنیا هاتوونەتە سەنتەری پارێزگای سلێمانی، جگە لە ناوچە گەشتیارییەکانی دەرەوەی سلێمانی.

گەشتیارەکان لە دەروازە و فڕۆکەخانەکان هاتوونەتە هەرێم و بە پلەی یەکەم لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی
عێراق و رۆژهەڵاتی کوردستان بوون.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد