پیشەسازی باکووری هەولێر قیرتاو دەکرێت. فۆتۆ: پارێزگای هەولێر
پیشه‌سازیی باكووری هه‌ولێر قیرتاو ده‌كرێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
قیرتاوکردنى شەقامى سەرەکی له ناوچەى پیشەسازی باکووری هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و پارێزگاریش چاودێریی كاره‌كان ده‌كات.
قیرتاوكردنی شه‌قامی سه‌ره‌كی له پیشه‌سازی باكوور، بە گوژمەى 186 ملیۆن و 275 هەزار دینار لە سەر داهاتى 15%ى سەرۆکایەتىی شارەوانىی هەولێر و بە شێوەى بەڵێندەرایەتى دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.7.2، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سه‌ردانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی باكووری كرد بۆ ئه‌وه‌ی له چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان ئاگادار بێت، هه‌روه‌ك په‌یجی فه‌رمی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه.
لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و بودجەى سەربار و لەسەر داهاتى 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانیى هەولێر و بودجەى تایبەت بۆ پڕۆژەکان، ژمارەیەکى زۆر پڕۆژەى خزمەتگوزاریى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامداراوە، کە بەشێکیان ئێستا جێبەجێ ده‌كرێن.