دوپشکێک - فۆتۆ: ئاژانسەکان
ئەم جەژنە 30 كەس لە كۆیە دووپشك پێوەیداوە
هاوبەش ئەبوبەکر
لە ماوەی چوار رۆژی جەژندا لە کۆیە، دووپشک زەفەری بە 30 هاوڵاتی بردووە و پێوەیداون، بەڵام هەموویان بە سەلامەت لێی دەرچوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2.7.2023، هاوکار عەلی، وتەبێژی تەندروستیی کۆیە بە 964ی راگەیاند، هیچ کەسێک لەوانەی دووپشک پێوەیداون گیانیان لەدەستنەداوە و هەموویان لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ کراوە رەوانەی ماڵەوە کراون.
“سێ کەس لەوانەی دووپشک پێوەیدابوون، پێویستان بەوە بوو رۆژێک لە نەخۆشخانە بمێننەوە، بەڵام دواتر دەرکران”، وتەبێژی تەندروستیی کۆیە وای وت.
هەر لە ماوەی ئەو چوار رۆژەی جەژندا، 16 هاوڵاتی بە هۆی رووداوی هاتوچۆ برینداربوون و 17 حاڵەتی بەربوونەوە لە بەرزایی هەبوون.
ئاماری لەدایکبوونیش بەم جۆرەیە: 17 منداڵ لەدایکبوون، 12 کوڕ و پێنج کچ، 11 منداڵیان بە سروشتی و شەش منداڵەکەی دیکە بە نەشتەرگەری لەدایکبوون.