زیاتر لە 100 ھەزار کەس چوونەتە ناوچە گەشتیارییەکانی ھەڵەبجە

هاوبەش ئەبوبەکر

لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا، زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەڵەبجەیان کردووە.

گەشتیارەکان خەڵکی باشوور و ناوەڕاستی عێراق و ناوخۆی هەرێمی کوردستان بوون و گەشتوگوزاری هەڵەبجە دەڵێت، ژمارەکە بەراورد بە ساڵی رابردوو، زیادی کردووە.

هەورامان جەلال، وتەبێژی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە 964ی راگەیاند، لەو 100 هەزار گەشتیارە 25 ھەزاریان ھی ناوخۆی ھەرێمی کوردستانن.

وتیشی، ھەروەھا 75 ھەزار گەشتیاریش لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە ھاتوونەتە ناوچە گەشتیارییەکانی ھەڵەبجە و پێشبینیی دەکەن ژمارەکە زیاتریش بێت.