گه‌شتوگوزاری سۆران: ژماره‌ی گه‌شتیاران له‌ پێشبینییه‌كانی ئێمه‌ زیاتر بوو

+964

ئاسۆ وه‌رتی – سۆران

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گه‌شتوگوزاری سۆران به‌ 964ی راگه‌یاند، ئاماده‌كاریی ته‌واویان كردبوو بۆ پێشوازی گه‌شتیاران بۆ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران.
فه‌یسه‌ڵ سادق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌وان ئاماده‌كاریی ته‌واویان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردبوو بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و پێویستییه‌كانی دیكه‌، به‌ڵام هاتنی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی گه‌شتیاران له‌ سه‌رووی پێشبینییه‌كانی ئه‌وان بووه‌.
به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌و چوار رۆژه‌ی جه‌ژنی قوربان، نزیكه‌ی 100 هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی سۆران كردبێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا