ساغکردنەوە
ساغکردنەوە.. ئەمڕۆ لە دوکان هیچ کەسێک نەخنکاوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە هەندێک میدیا و بڵاوکراوەی ئەلیکترۆنی وا بڵاوکرایەوە، کە ئەمڕۆ شەممە لە دوکان سێ کەس بە خنكان گیانیان لەدەستدابێت.
964 ساغکردنەوەی بۆ دەنگۆکە کرد و لەگەڵ هەریەک لە فریاکەوتنی خێرا، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان و پۆلیسی دوکان قسەی کرد.
لە بارەی دەنگۆکەوە، رێژەن بورهان بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان وتی، ئەمڕۆ هیچ رووداوێکی نەخوازراو لە دوکان تۆمارنەکراوە دەربارەی خنکانی چەند گەنجێک”.
هەروەها عەمید عادل ساڵح، بەڕێوەبەری پۆلیسی دوکان بە 964ـى وت، ئەمڕۆ لە دوکان هیچ حاڵەتێکی خنکان رووینەداوە، جگە لەو حاڵەتەی دوێنێ هەینی روویدابوو.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن